Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:41

فه‌ره‌نسا.. هێرشه‌که‌ى ستراسبۆرگ 15 هاووڵاتى کرده‌ قووربانى

6 له‌ برینداره‌كان له‌ ره‌وشێكى خراپدان
فه‌ره‌نسا.. هێرشه‌كه‌ى ستراسبۆرگ 15 هاووڵاتى كرده‌ قووربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵه‌كانى فه‌ره‌نسا شه‌وى رابردوو 11ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، له‌ نزیك بازاڕى جه‌ژنى سه‌رى ساڵ له‌ شارى ستراسبۆرگى فه‌ره‌نسا هێرشێكى چه‌كدارى روویداو هێرشبه‌ره‌كه‌ ته‌قه‌ى كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدا 3 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و 12 كه‌سى تر برینداربوون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كرێستوفه‌ر كاستنه‌ر وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: دوێنى شه‌و كاتژمیر 7:50 خوله‌ك به‌ كاتى ناوخۆى فه‌ره‌نسا هێرشبه‌رێك ته‌قه‌ى له‌ هاووڵاتیان كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 12 كه‌سى تر بریندارن و له‌ نێو برینداره‌كان 6 یان له‌ ره‌وشێكى خراپدان.

كاستنه‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ پۆلیسى وڵاته‌كه‌ى به‌ چڕى كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ئه‌و شاره‌ به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى هێرشبه‌ره‌كه‌.

هاوكات كرێستوفه‌ر كاستنه‌ر له‌ كۆنفڕانسێكى ڕۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند دواى یه‌ك كاتژمێر له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌و ڕووداوه‌ پۆلیس هێرشبه‌ره‌كه‌ى ناسیوه‌ و له‌ ئێستادا به‌دواى دا ده‌گه‌ڕێن و نزیكه‌ى 350 فه‌رمانده‌ى سه‌پاندنى یاسا و 100 پۆلیسى لێكۆڵه‌ر و 2 هه‌لیكۆپته‌ر به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڕان به‌دواى گومان لێكراوه‌كه‌.

كاستنه‌ر له‌ كۆنفڕاسه‌كه‌دا بانگه‌وازی ئه‌وه‌ى كرد بۆ خه‌ڵكى كه‌ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و شارى ستراسبۆرگ له‌ ره‌وشێكى مه‌ترسیداره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى شاره‌كه‌ دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییانی نیشته‌جێی شارى ستراسبۆرگ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ تا هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ره‌شى ئه‌منى شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخى جاران. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.