جێگه‌ی ته‌قه‌ڵی دوورینه‌وه‌ی داوی نه‌شته‌رگه‌ری یان هه‌ر برینێكی تر به قوڵی پێستی گرتبێته‌وه، به ته‌واوی چاك نابێته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ڕه‌نسی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ڕایگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مه بێ چاره‌سه‌ر نییه.
هه‌ر برینێك یان ته‌قه‌ڵێك كه پێستی گرتبێته‌وه، ئه‌وا له ڕیگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌توانی وا بكه‌ی دیار نه‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به قوڵی برینه‌كه دروست بووبێت، ئه‌وا ئاسان نییه وای لێبكه‌ی هه‌رگیز دیار نه‌مێنێت، به پێی توێژینه‌وه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش ده‌توانی له ڕێی دانانی شانه‌ی پێستی شوێنی تری جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه، له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك بیشاریته‌وه به‌ڵام به ته‌واوه‌تی ناتوانرێت بشاردرێته‌وه و كه‌مێك هه‌ر دیار ده‌بێت.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش 6 مانگ بۆ دوو ساڵی ده‌وێت تا به ته‌واوی كاریگه‌رییه‌كانی دروست ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا باشترین چاره‌سه‌ره كه خانمان به ته‌واوی لێی ڕازی بن كه ته‌نیا خه‌تێكی باریكی لێده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام جگه له نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی شانه، ڕیگه‌یه‌كی تریش هه‌یه كه بریتییه له دانانی "ستیرویدات" كه ئه‌مه‌ش به ڕێگه‌ی ده‌رزی ده‌بێت و واده‌كات شوێنه‌كه به ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و نزیك بێت له دیارنه‌بوونی ته‌واوه‌تی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
به‌ڵام ڕێگه‌ی هه‌ره ئاسان بریتییه له به‌رده‌وام دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر برینه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كه ئه‌مه‌ش واده‌كات به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو چاره‌سه‌ری شوێنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكات.
سه‌رچاوه/ دكتۆری خۆت به
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.