Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:00

ده‌رباره‌ی سیستمی (ABS) زیاتر بزانه‌

ABS كورتكراوه‌ی Anti-Lock Braking
کوردستان TV
100%


سیسته‌می ABS كورتكراوه‌ی Anti-Lock Braking ه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی راگرتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ساته‌ له‌ناكاوه‌كاندا و رێگری له‌راگرتنی سوڕانه‌وه‌ی سوكان له‌كاتی ئیستۆپدا.
ئه‌م سستمه‌ پارێزگاری ده‌كات له‌ئاراسته‌كردنی ئۆتۆمبیل له‌رێی رێگری له‌خلیسكانی تایه‌كان و بواردان به‌كارلێك له‌گه‌ڵ رووكاری ڕێگه‌كه‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه‌و به‌پشتبه‌ستن به‌و گرنگییه‌ هه‌ندێكجار تێبینیده‌كه‌یت گڵۆپی ABS داده‌گیرسێت كه‌ ئاماژه‌ی بونی گرفتێكه‌ ده‌كرێ، به‌مجۆره‌ چاره‌سه‌ری بكه‌یت:

١- پشكنینی فیوزی ABS بكه‌و بیگۆڕه‌ 
٢- ئاستی ڕۆن ئیستۆپ ده‌ستنیشان بكه‌ كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێ‌و گرفته‌كه‌ دروستده‌كات.
٣- ئه‌گه‌ر گرفتی فیوزو ڕۆن نه‌بوو، ئۆتۆمبیله‌كه‌ ڕابگره‌و سه‌ری پاترییه‌كه‌ لابده‌و بیبه‌سته‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ هه‌ڵه‌ی كۆمپیوته‌رو عه‌قڵه‌كه‌ بێت.
٤- دڵنیابه‌ره‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تی سستمی ABS له‌ڕێگه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبیل به‌ئامێری سكانه‌رو لێكردنه‌وه‌ی حاسه‌كانی.
٥- ڕه‌نگه‌ هه‌سته‌وه‌ری ABS كه‌ پیسبێت، بۆیه‌ به‌هه‌وا پاكی بكه‌ره‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.