Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 07:55

کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بی سیاسی پارتى و خانه‌ی راپه‌راندنى گۆڕان ده‌ستى پێکرد

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%


 كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان و خانه‌راپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستى پێكرد 

له‌كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو شاندی پارتى دیموكراتى كوردستان و خانه‌ى راپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان گفتوگۆ له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت 

 

شاندی پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهاتوون له‌ نێچیرڤان بارزانى جێگری سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ، هۆشیاری زێباری ، كاكه‌مین نه‌جار ، مه‌حمود محه‌مه‌د ، عزه‌دین به‌رواری ، ڕێبوار یه‌ڵدا و چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه‌ له‌سه‌ركردایه‌تى پارتی به‌شدارن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ 

 

شانده‌كه‌ى  بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پێك هاتوون له‌ : عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ،  رەئوف عوسمان، جەلال جەوهەر، شۆڕش حاجی، محەممەد تۆفیق رەحیم  ، ئاسۆ رەحیم 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.