لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بە دواداچوون و بەدەست هێنانی زانیاری لە لایەن هێزەکانمان لە نەهێشتنی تاوانی ڕانیە ( مکافحە )، شەوی ڕابردوو باندێکی دوو کەسیان دەستگیر کرد بە ناوەکانی
( ێ،ێ ) و ( ج،ر ) و تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵە کە بڕی ٨٠٠$ ئەمریکی ساختەکراویان بێ بووە لە جۆری ١٠٠ دۆلاری و مامەڵەیان بەو پارە ساختەیەوە کردووە.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، مەلەفەی لێکۆڵینەویان بۆ ڕێکخرا و لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بەتاوانەکەیان کە مامەڵەیان بەو پارە ساختەیەوە کردووە. هەردوو تۆمەتبار بە پێێ ماددەکانی ٢٨٩و ٢٩٨ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.