Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:30

نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌ 60 دۆلار و 74 سەنتە

بەرزبوونەوەی تۆمارکرد
کوردستان TV
100%

بە ھۆی رێککەوتنی نێوان رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا لە بارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبوویەوە و لەئێستادا، بە ٦٠ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی ھەینی رابردوو وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتنە رێککەوتنێک کە بەپێی رێککەوتنەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩وە بۆ ماوەی شەش مانگ، ئاستی بەرھەمھێنان بە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.

لە کاتژمێر ٠٧:٥٣ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و لەئێستادا، بە ٦٠ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوویەوە و بە ٥٢ دۆلار و ھەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە میانی دوو مانگی رابردوودا بە ھۆی خستنەڕووی نەوتی زیاترەوە لە بازاڕەکان و سزاکانی سەر ئێران، ھەروەھا داواکاری ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا رووی لە ھەڵکشان و دابەزین کردبوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.