ئه‌مانه‌ی خواره‌وه سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانن بۆ هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل.
-پلاكه‌كان به‌باشی كار ناكه‌ن، دانه‌یه‌ك یان چه‌ند دانه‌یه‌كیان سووتاون، ئه‌وه‌ش واده‌كات بزوێنه‌ره‌كه‌ت بیبڕێت.
- وایه‌ر و به‌سته‌ره‌كان جوڵاون یان باش نه‌خراونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، به‌وه‌ش كاره‌بای پێویست ناگات به‌پارچه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت باش كار ناكات.
- كێشه له‌جۆرێتی به‌نزین و سه‌ری تانكی به‌نزین و مه‌سفی (فلته‌ر)ی به‌نزین، ده‌كرێت گڵۆپی بزوێنه‌ر بخه‌نه كار.
كێشه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی، كه به ئاسانی نادۆزرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پشكنینی كۆمپیوته‌ریی بۆ ده‌كه‌یت، ئه‌و پشكنینه‌ش هه‌رزانه و زۆر كێشه و گرفتت له كۆڵ ده‌كاته‌وه و به ئاسانی پێت ده‌ڵێت كێشه‌كه چییه
پێشه‌كی ده‌بێت ئه‌وه بزانین، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ر له‌ئاستی پێویست زیاتر گه‌رمبوو، زیانی پێده‌گات و گرفته‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت، دیارترین هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنی بزوێنه‌ریش ئه‌مانه‌ن
• گرفت له‌وه‌لفی حه‌ماوه‌دا هه‌بێت: به‌خێرایی بیگۆڕه، له‌هاوینان پێویستت پێی نییه، به‌ڵام له‌زستاندا هاوكاره بۆ ئاسایی گه‌رمبوونی بزوێنه‌ره‌كه‌ت.
• كێشه له‌ڕادێته‌ره‌كه‌دا هه‌ی: به‌وه‌ی یان خانه‌كانی پیسبووه و گیراوه، یان جاینێكی ته‌قیوه، یان هه‌ندێك ئۆتۆمبێل رادێته‌ره‌كانیان هه‌وا ده‌كات، وه یان ئاوی كه‌مه یان كه‌م ده‌كات، به چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته ئاسانانه، گرفته سه‌ره‌كییه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
• پانكه‌ی بزوێنه‌ره‌كه كار ناكات: ده‌بێت به‌رده‌وام چاودێری پانكه‌كه بكه‌ین بزانین كه‌ی هه‌ڵده‌بێت و له‌چی پله‌یه‌كدا ده‌كوژێته‌وه، ئه‌گه‌ر سووتا بوو، یان گرفتێك له وایه‌ر، كه‌تاوت، فیوز، هه‌بوو ده‌بێت به‌زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
سه‌رچاوه/ Traffice Fm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.