Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:06

چالاکییه‌کانی سێیه‌م رۆژی فیستڤاڵی شانۆ له‌ هه‌ولێر

دوو شانۆگه‌ری نمايش ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌12ی12ی2018 كاتژمێر (10)  به‌ ئاماده‌ بوونی شانۆكاران دوووه‌مین ڕۆژی دیداری شانۆی كوردی له‌ژێر دروشمی " خوێندن و سیستم ئاریشه‌كانی ئێستاو پلانی ئاینده‌  و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی" به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند م. گۆران محه‌ممه‌د فه‌قێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد له‌ ژێر ناوی (گرفتی نه‌بوونی سستم له‌ خوێندنی شانۆ له‌هه‌رێمی كوردستاندا) پاشان هونه‌رمه‌ند (م. پێشڕه‌و حوسێن) بابه‌تێكی له‌ ژێر ناوی (پرسی خوێندن له‌ناوه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان و به‌سستمكردنی ) پێشكه‌ش كرد له‌ كۆتایی ئه‌م دیداره‌ی ئه‌مرۆدا گفتوگۆییه‌كی كراوه‌ له‌ نێوان شانۆكاران له‌ سه‌ر هه‌ردوو بابه‌ته‌ كرا. كۆره‌كه‌ش له‌لایه‌ن  هونه‌رمه‌ند (د. دڵشاد مسته‌فا)  به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌و توو به‌رێوه‌ چوو.

هه‌ر له‌ میانی نمایشه‌كانیشدا ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌  دوو شانۆگه‌ری نمايش ده‌كرێن كاتژمێر(4) شانۆیی (ئه‌درینا لین) ئاربێل ده‌رهێنان و نواندنی (ئه‌سما مسته‌فا) له‌ هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ نمایش ده‌كرێت به‌هه‌می وڵاتی ئوردنه‌  وه‌ له‌ كاتژمێر (7)  شانۆیی (ئه‌و) له‌ نوسینی هۆسه‌نگ وه‌زیری ده‌رهێنانی حاته‌م عۆده‌ نواندنی ( بوشرا ئیسماعیل ،ئاڵا نه‌جم ،باسل شه‌بیب ،عومه‌ر زیائه‌دین  له‌ هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایش كرا به‌رهه‌می شاری به‌غدایه‌.

شایانی باسه‌ له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ڕۆژی یه‌كه‌می ۆركشۆپی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌كته‌ر بۆ قوتابیانی قۆناغی چواری كۆلێژی ھونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌لایه‌ن مامۆستا دیار عومه‌ر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.

 كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.