عه‌لی عه‌ونى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى لقى 10 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌ژێر ناوی تۆ واز بێنه لهكورسى نووسیویه‌تى ، ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وانه‌ی له دژی سه‌رۆك بارزانی بوون كاتێك جه‌نابیان سه‌رۆكی هه‌رێم بوون, ئێستا بۆ چی خۆپێشاندانێك دژی عێراق و ئه‌مریكا و فره‌نسا و لوبنان و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانی خۆشیان ناكه‌ن, ئه‌رێ خێره ئه‌وانه هه‌موویان رێگای سه‌ری بڵندیان گرتووه و ده‌چنه خزمه‌تی بارزانی؟؟؟!!!
ده‌قی نووسینه‌كه وه‌ك خۆی :
تۆ واز بێنه له كورسی...
ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وانه‌ی له دژی سه‌رۆك بارزانی بوون كاتێك جه‌نابیان سه‌رۆكی هه‌رێم بوون, ئێستا بۆ چی خۆپێشاندانێك دژی عێراق و ئه‌مریكا و فره‌نسا و لوبنان و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانی خۆشیان ناكه‌ن, ئه‌رێ خێره ئه‌وانه هه‌موویان رێگای سه‌ری بڵندیان گرتووه و ده‌چنه خزمه‌تی بارزانی؟؟؟!!!
ده‌بێت ئێستا ئاقل بووبن كه ئه‌م هه‌رێمه و ته‌نانه‌ت مانه‌وه‌ی شتێك به ناوی كوردستان و بزاڤی ئازادیخوازیی كوردستان به‌نده به مانه‌وه و به‌هێزیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.ئه‌وان له كاڵفامیی خۆیان به دژایه‌تی كردنی بارزانی داس له قاچی خۆیان ده‌ده‌ن.ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر خراپیشه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه. به‌رهه‌می خوێن و خه‌باتی ئێمه‌یه. دژی داگیركه‌ران بن و هه‌وڵی چاكی و به‌هێزیی كوردستان بده‌ن.هه‌موو رێگاكان ده‌چنه‌وه لای بارزانی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.