پرۆتینی "TNF-alpha" ،کە له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگرییه‌وه دروست ده‌كرێت، تا له‌شی مرۆڤ له‌هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی بپارێزێت ،دەرکەوتوە هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی و سستی و بێ هێزی نه‌خۆشە.
پڕۆتینی ناوبراو هه‌ڵده‌ستێت به‌سستكردنی چالاكی هه‌ندێك له جینه‌كانی مێشك، ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌وتن و به‌ئاگابوون لێپرسراون. هه‌رچه‌نده چالاكی جینه‌كان سست ده‌كرێن، به‌ڵام ناوبه‌ناو له‌نیوه‌ی كار ده‌خرێن.
چەند زانایەک توانییان له‌ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌كانیانه‌وه بەپشتبەستن بە چەند راستیەکی زانستی ئەمە بسەلمێنن و گومان له پڕۆتینی ناوبراو بکەن .
بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی رۆماتیزمه ده‌بنه‌وه، له‌ناو خوێنه‌كانیان بڕێكی یه‌كجار زۆر له پڕۆتینی "TNF-alpha" به‌دی ده‌كرێت.
بێجگه له‌وانه‌ش، ئه‌وانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه هاتوون و به "TNF-alpha" چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، زیاتر به‌ده‌ست لاواز و بێ هێزییه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌شدا توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پڕۆتینی "TNF-alpha"، لە سستمی بەرگری "مشک" له‌ئاكامدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت، كه "مشك"ه‌كان دووچاری بێ هێز و لاوازی هاتوون، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه "مشك"كانه‌ی ئاستی پڕۆتینی ناوبراویان تێدا به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی هاوشێوه له‌سه‌ر مرۆڤ تێبینینه‌كراوه، به‌ڵام توێژه‌ران پێیانوایه، كه هه‌مان ئه‌نجام ده‌كرێت له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ربكه‌وێت.
سه‌رچاوه - تەندروستی چەمچەماڵ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.