Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 11:16

به‌رپرسێکى هاتووچۆ به‌ ڕووداوێکى نه‌خوازراو گیانى له‌ده‌ستدا

له‌ ڕووداوێكى نه‌خوازراودا
کوردستان TV
100%

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13 ى 12 ى 2018 ، عه‌میدی ھاتووچۆ( دیاری ئیببراھیم ئاغا جادر شێروانی) به‌ڕووداوێكى نه‌خوازراو كۆچى دوایی كرد .

لیوا ڕزگارعه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، عه‌مید دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر شێروانى ، به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری بووه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕووداوێكى نه‌خوازراو له‌سه‌ر په‌یژه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌یانى ئه‌مرۆ كۆچى دوایی كرد .

لیوا رزگارعه‌لی به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌س و كاری و بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كرد و هیوای خواست دواناخۆشیان بێت كۆچ كردووش ڕۆحی ئارام بێت .

عه‌مید دیاری ئیبراهیم  ئاغا جادر ده‌كاته‌ باوكی بارین كه‌ كارمه‌نده‌ له‌ به‌شى مالپه‌ری كوردستان تیڤی ، به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری مالپه‌ر و ستاف پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى بارین ده‌كه‌ین ، خودای گه‌وره‌ سه‌بوری و ئارامی ببه‌خشێت پێى دوا ناخۆشی بێت  ، كۆچ كردووش  به‌هه‌شت جێگای بێت .

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.