به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ین ئه‌لعێراق نیوز "سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی راگه‌یاندووه: كه21 سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش توانیویانه له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی شاری سلێمانی رابكه‌ن و 10 راكردووش له ناحیه‌ی بازیان و 6 راكردووی دیكه‌ش له سلێمانی ده‌ستگیركراون، پێنج له راكردووه‌كانیش هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و بۆ ده‌ستگیركردنیان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان پشكنین به‌دوایانَدا به‌رده‌وامه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه تیرۆریسته‌كان له به‌ندیخانه‌ی سوسێی سه‌ر به شاری سلێمانی هه‌ڵاتوون.
به‌ندیخانه‌ی سوسێ یه‌كێكه له‌و به‌ندیخانانه‌ی كه‌سانێكی تیادایه كه به تۆمه‌تی جۆراوجۆر به‌ند كراون و به‌شێكی زۆریان سه‌ركرده‌ی نێو رێكخراوی داعشن، هه‌روه‌ها زۆرینه‌شیان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ زیندانی سزا دراون.
هاوكات به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فورات نیوز، وه‌زاره‌تی دادی عێراق رایگه‌یاندووه، كه ده‌نگۆی راكردنی زیندانیان له گرتووخانه‌ی سوسێ له پارێزگای سلێمانی دووره له راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داد داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه كه‌دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌واڵی بێ بنه‌ما، به تایبه‌تی ئه‌و زانیارییانه‌ی زیان به ئاسایشی وڵات ده‌گه‌ێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.