له وڵاتی هیندستان ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه بازرگانێك ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێچووی ئاهه‌نگه‌كه‌ش نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " بلۆمبیرگ " هاتووه ، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری نێوان " ئیشا " كچی گه‌وره بازرگانی هیندستانی " موكیش ئه‌مبانی " و بازرگانێكی ناسراوی هیندستان به ناوی " ئاناند بیرمال " ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌خایه‌نێت و پێشبینی ده‌كرێت ببێته گرانترین ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له هه‌موو جیهان كه تیچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت .
ئه‌م ئاهه‌نگه له دوو شاری گه‌وره‌ی هیندستان ئه‌نجام ده‌درێت كه ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دار و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ داوه‌تكراون كه له نێویاندا " هیلاری كلینتۆن " وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌یه ، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا گۆرانیبێژی ناوداری جیهان (بینوسیه) بۆ ماوه‌ی 45 خولهك گۆرانی ده‌ڵێت .
جێی باسه " ئیشا " له ئێستادا ته‌مه‌نی 27 ساڵه و كچی گه‌وره بازرگانی هیندستانی ( موكیش ئه‌مبانی ) یه كه سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی 47 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.