هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " سالار مه‌حموود و عه‌تا ئه‌حمه‌د " به یه‌كه‌وه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری كه 2 گۆرانی له خۆ ده‌گرێت .
سالار مه‌حموودی گۆرانیبێژ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایده‌كات به‌م نزیكانه له‌گه‌ل گۆرانیبێژ " عه‌تا ئه‌حمه‌د " به‌رهه‌می هونه‌ری تازه‌یان ده‌بێت ، ناوبراو وتیشی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یان بریتی ده‌بێت له 2 گۆرانی و به‌م نزیكانه بڵاویده‌كه‌نه‌وه .
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م 2 هونه‌رمه‌نده هه‌وادارانیان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانى هه‌ردووكیان وه‌ك جووته‌یه‌كى هونه‌رى جوان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌دایه‌كى هونه‌رى جوان پێكه‌وه ده‌كه‌ن .
گۆرانیبێژ سالار مه‌حموود له ساڵی 1965 له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه و له ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه هاتۆته نێو بواری هونه‌ر و ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه ، گۆرانی " ئه‌رێ هۆ له‌لی " یه‌كه‌م گۆرانی " سالار " ه كه له ساڵی 1985 تۆماری كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.