وه‌ك یه‌كه‌م ئۆركێسترا ، ئۆركێسترای كوردستان 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رێكه‌وتی 27 /8/1997 له هه‌رێمی كوردستان و له شاری هه‌ولێری پایته‌خت دامه‌زرا .
بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌نیارانی كوردیش وه‌ك وڵاتانی جیهان بتوانن موزیكه جیهانییه‌كان بژه‌نن ، ئۆركێسترای كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگای ئه‌كادیمی موزیكی له سه‌رده‌ستی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك دامه‌زرا ، تا ئێستا ئه‌م ئۆركێسترایه توانیویه‌تی به سه‌دان نمایشی موزیكی پێشكه‌ش بكات له شاره‌كانی كوردستان ، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان كۆنسێرتی له ده‌ره‌وه‌ی كودستان پێشكه‌ش كردووه و سه‌رجه‌م ژه‌نیارانی ئۆركێسترا خاوه‌نی بروانامه‌ی موزیكن .
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو واته 16.12.2018 ئۆركێسترای كوردستان / هه‌ولێر به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ، كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی و له هۆڵی رۆشنبیری له هه‌ولێر 21 ه مین ساڵیادی دامه‌زراندنی به‌رزراده‌گیرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.