له مانگی نیسانی ڕابردوو كۆمپانیای گوگل ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه گه‌شه‌پێدانی ئه‌پی ئه‌لو Alo كه تایبه‌ته به چات كردن وه‌ستاندووه، له ئێستادا هه‌موو پشتگیریه‌ك و تیشكی خستۆته سه‌ر نامه و نه‌وه‌ی داهاتووی SMS, RCS.
سێ ڕۆژ پێش ئێستا كۆمپانیای گوگڵ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بڵاو كرده‌وه كه له مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو به ته‌واوه‌تی ئه‌پی ئه‌لو Alo داده‌خات تا به شێوازێكی گه‌وره‌تر و باشتر تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌پی Messages SMS, RCS وه كۆمپانیایه‌كه به‌نیازه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌پی ئه‌لو Alo به‌كاربهێنی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
كۆمپانیای گوگل ده‌یه‌وه‌ێت به شێووه‌یه‌كی ته‌واو پشتگیری RCS بكات كه پشتگیری نامه بۆ نامه ده‌كات وه ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌په له‌سه‌ر ته‌واوی مۆبایله‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ببه‌نه سه‌ر وه‌كوو تایبه‌تمه‌ندی ئه‌پی وه‌تسئاپ، وه ئامانجیشی ڕكابه‌ری كردنی ئه‌پی iMessage.
سه‌رچاوه/تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.