بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن لە سوید، هەردوو لایەنی جەنگی ناوخۆی یەمەن گهیشتنه رێككهوتن كه هێزهكانیان له بهندهری حودهیده بكشێننهوه.
لهو بارهوه ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكرایكرد: بیر لە چوارچێوەیەکی سیاسیی نوێ دهكهینهوه بۆ دانوستانەکانی داهاتووی ئاشتی یەمەن کە بڕیاره لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا لە نێوان حکومەتی یەمەن و حوسییەکاندا بەڕێوەدەچێت.
دیاره هاوپهیمانێتی عەرەبی بە سهرۆكایهتی سعودیە كه له لایهن وڵاتانی رۆژئاواوه پشتگیری دهكرێت، گوشاری خستووتە سەر هەردوولایهنی جەنگی یەمەن تاوەکو هەنگاو بۆ بنێن بۆ دروستکردنی متمانە لەنێوانیاندا بۆ ئهوهی ڕێگەخۆش بكهن بۆ درووستكردنی رێككهوتنێكی ئاشتی بهرفراوانتر و هاوكات گرتنەبەری پڕۆسەیەکی سیاسیی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی یهمهن.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سوید رایگهیاند: لەسەر بەندەری حودهیده گەیشتووین بە ڕێکەوتنێک و هێزەكانی ئاشتی پارێز لە شارەکە و بەندەرەکەدا بڵاوه پێدەکهین و هاوكات لە ئاستی پارێزگاکەدا ئاگربهست جێبەجێ دەکرێت. گوتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە بەندەرەکەدا.
لای خۆشیهوه مارتن گریفیس نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن رایگهیاند: هێزە چەکدارەکانی هەردوولا لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو لە بەندەری حودەیدە دەکشێنەوە کە خاڵی سەرەکی زۆربەی هاوردە بازرگانییەکان و یارمەتییە مرۆییهکانە، دواتر لە ماوەی 21 ڕۆژدا سهرجهم هێزە چەکدارەکان لەگەڵ دهستپێكی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا له شارهكه دەکشێنەوە و چاودێرانی نێودەوڵەتی لە شاری حودەیدە و بەندەرەکان بڵاوهیان پێدهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.