نرخی زێر له بۆرسه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاست له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا داده‌به‌زێت.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان، نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.3 دابه‌زینی تۆماركرد‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 1242 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی پێشبینی گه‌شه‌ی ناوچه‌ی یۆرۆی كه‌مكرده‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌های یۆرۆ به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
له نێو كانزاكانی تر زیو به‌هاكه‌ی به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 14 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.