ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی هه‌ینیی به مه‌به‌ستی بیستنی راپۆرتی مارتن گریفیس نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخست تا ورده‌كاریی رێككهتنهوكهی نێوان لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌ن بزانێت. بڕیاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌م رێككه‌وتن و ئاگربه‌سته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌یاننامه‌یه‌ك رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌م ئاگربه‌سته كه له وڵاتی سوید له نێوان هه‌ردووك لایه‌نی جه‌نگ یه‌مه‌ن به ئه‌نجام گه‌یشتووه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئێرانه‌وه پێشوازیی لێكراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه هێزه‌كانی حكومه‌تیی یه‌مه‌ن كه له‌ژێر پشتیوانیی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی سعوودییه‌ن و هه‌روه‌ها حوسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن، ده‌بێ له به‌نده‌ری حوده‌یدییه پاشه‌كشه بكه‌ن و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆلێی سه‌ره‌كیی له‌م به‌نده‌ره بگێڕێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.