له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،
مه‌فره‌زه‌كانى به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 25 تۆمەتباری داواکراویان دەستگیرکردو ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چوار پارچه چه‌كدا گرت.
ڕاشیده‌گه‌ێنن ، لەبەردەوامیی ھەڵمەت‌و چالاکییەکانی بەش‌و بنکەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی لەلایەن دادگاوە داواکراون‌و راستەوخۆ لەلایەن بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرپەرشی دەکرێت، به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 25 تۆمەتباریان دەستگیرکرد به‌مشێوه‌یه:
ده‌ستگیركردنی 4 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌كانی (430، 413، 395) له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دو چه‌ك له‌جۆری كڵاشینكۆف له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی قادر كه‌ره‌مه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی خاوه‌نه‌كانیان.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دو چه‌ك له‌جۆی تاپڕ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئاغجله‌ره‌وه‌و ده‌ستگیركردنی خاوه‌نه‌كەی.
ده‌ستگیركردنی 8 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌كانی (431، 21ی هاتوچۆ، 9ی زیاده‌ره‌ویی، 413، 434) له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شۆرشه‌وه.
ده‌ستگیركردنی 8 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌كانی (432، 443، 413) له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ته‌كییه‌وه.
ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی (42ی ژینگه) له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگاوه‌وه.
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا لەلایەن به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان کراوەتەوەو بەبریاری دادوەر بەندن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.