Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:34

باوک کێیه‌؟

دوێنێ تۆی له‌سه‌رشانه‌كانی خۆی داده‌نا
کوردستان TV
100%

ن/ ئازاد ئیسماعیل

باوك ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌تۆبه‌مناڵی پێڵاوه‌كانیت له‌به‌رده‌كرد به‌شانازیه‌وه‌ خۆت به‌گه‌وره‌ ده‌زانی هه‌رچه‌ند زۆر گه‌وه‌ره‌ بوو بۆ پێیه‌كانت.

چاویلكه‌كانیت له‌چاو ده‌كرد هه‌ستت به‌گه‌وره‌یی ده‌كرد.

سویچی سه‌یاره‌كه‌ت له‌باوكت وه‌رده‌گردت واهه‌ستت ده‌كرد كه‌تۆ لێده‌خوڕی و باوكت له‌ته‌نیشتت دانیشتووه‌ .زۆر شانازیت به‌خۆت ده‌كردو له‌خۆشیه‌كی گه‌وره‌دابووی

زۆر حه‌زت ده‌كرد كاتێك باوكت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵ دیاریه‌كه‌ت بۆ بێنێت ،تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ بووی باوكت كاتی هه‌بێت و یاریت له‌گه‌ڵ بكات و چیرۆكێكت بۆ بگێڕته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌مڕۆبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ شه‌رم ده‌كه‌یت پێڵاوه‌كانی باوكت له‌به‌ر بكه‌ی چونكه‌ به‌ڕای تۆ زه‌وقی باوكت زۆر كۆنه‌و زۆر ناشیرینه‌.

شه‌رم ده‌كه‌یت سواری سه‌یاره‌كه‌ی بیت چونكه‌ هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌یت له‌به‌رامبه‌ر هاوڕێكانت چونكه‌ مۆدیلی كۆنه‌.ئێستا قسه‌كانی باوكت به‌دڵ نیه‌ ،حه‌زناكه‌ی باوكت له‌پێش هاوڕێكانت قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات چونكه‌ پێت وایه‌ مۆدڕێن نیه‌ وقسه‌كانی به‌دڵی تۆو هاوڕێكانت نابێت.

كاتێك دره‌نگ ده‌كه‌وی له‌ماڵه‌وه‌ تلفۆنت بۆ ده‌كات زۆرت پێناخۆشه‌ چونكه‌ ئێستا خۆت پێ پیاوه‌ واووه‌زانیت هه‌مووشتێك ده‌زانیت پێت ناخۆشه‌ گله‌یت لێبكات یان بڵێ كوڕم دره‌نگ مه‌كه‌وه‌ چونكه‌ ئێستا تۆ خۆت پێ زاناتره‌ له‌باوكت ،هه‌رله‌به‌رئه‌وش زۆر جار وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ ناده‌یته‌وه‌ خۆت له‌گێلی ده‌ده‌ی به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆهه‌ستی پێ ناكه‌یت باوكت هێشتا به‌چاوی منداڵی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات هه‌ر دڵی لای تۆیه‌.

زۆرت پێ ناخۆشه‌ كه‌دره‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ باوكت سه‌رزه‌نشتت ده‌كات به‌ڵام تۆ نازانیت ئه‌و هێشتا په‌روه‌رده‌ت ده‌كات وپه‌یامی باوكایه‌تیه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌.

هه‌ندێكتان به‌شه‌رمه‌وه‌ له‌ناو خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌وه‌ باوكمه‌.

بیرت نه‌چێت ئه‌و دوێنێ تۆی له‌سه‌رشانه‌كانی خۆی داده‌نا به‌ڵام تۆ ئه‌مڕۆ له‌و درێژتری.

دوێنێ بیست جار ووشیه‌كی بۆ دووباره‌ ده‌كردیه‌وه‌ تافێری بیت ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ زمانت درێژ بوه‌ به‌رامبه‌ری .

هه‌رچه‌ند بیزارت بكات و گله‌ییت لێ بكات دڵنیابه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تۆیه‌ .ئه‌و باوكه‌ی هه‌موو شتێك وخۆشیه‌كی ژیانی كرده‌ قوربانی ئه‌مڕۆ پیر بووه‌ تاقه‌تی جارانی نه‌ماوه‌.بۆیه‌ هه‌روه‌ك چۆن به‌منداڵی ونه‌زانی ونه‌خۆشی تۆی له‌باوه‌ش ده‌گرت پێویسته‌ ئه‌مڕۆش تۆ له‌پیری و نه‌خۆش تۆڵه‌ی بۆ بكه‌یته‌وه‌.

تا پێت ده‌كرێت باش به‌ له‌گه‌ڵ باوكت چونكه‌ كه‌سانێك هه‌ن خۆزگه‌ ده‌خوازن جارێكی تر باوكیان ببینه‌وه‌ .

خودایه‌ كه‌س بێ به‌ش نه‌كه‌یت له‌نازو نیعمه‌تی باوك.

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.