Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:31

به‌به‌شداری جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆنگرەی دووەمی یەکێتی پەرلەمانتاران لە پێناو قودسدا ده‌ستى پێکرد

لە ئیستەنبۆڵ
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ،   نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى  د. به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، 
ئێوارەی ڕۆژی هه‌ینى  14 - 12 - 2018 ،  لە ئیستەنبۆڵ کارەکانی کۆنگرەی دووەمی یەکێتی پەرلەمانتاران لە پێناو قودس لەژێر ناونیشانی (قودس پایتەختی ھەمیشەیی فەڵەستینە) دەستیپێکرد،بە سەرپەرشتی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا،شاندی عێراقیش بەسەرۆکایەتی د.بەشیر حەداد بەشداری کۆنگرەکەیە،لە رێورەسمی کردنەوەی کۆنگرەکە چەندین گوتار لەناویاندا گوتاری سەرۆکی تورکیا و ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین پێشکەشکران،ھەروەھا گوتاری سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا و گوتاری یەکێتی پەرلەمانتاران لە پێناو قودس لە رێورەسمەکە خوێندرانەەە،رەوشی ئێستای قودس و دەردەسەری ژیانی رۆژانەی خەڵک پیشاندرا.

ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، شاندی عێراقی بەشدار لە کۆنگرەکە لە دیدارەکانیدا لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان لە گفتوگۆی کراوەدا ھەڵوێستی عێراقیان روونکردەوە کە بەردەوام پاڵپشتی دۆزی فەڵەستینە،پشتگیری ھەموو ھەوڵ و توانایەکیش دەکات بۆ بەرپاکردنی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی فەڵەستینی.

له‌كۆتادا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەو کۆنگرەیەش بە ئامانجی یەکخستنی ھەڵوێستەکانە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پاڵپشتی دۆزی فەڵەستین و رووبەڕووبوونەوەی پرۆژەکانی نیشتەجێکردن و بە جووکردنی قودس،ھەروەھا جگە لە بوونی چەندین ئاستەنگ و پێشێلکاری لەسەر فەڵەستینییەکان و ئەو ئاستەنگانەی رووبەرووی قودسی داگیرکراو بووەتەوە،بەتایبەت دوای بڕیارەکانی ئەمریکا بەرامبەر شارەکە


شوان عه‌زیز
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.