Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:17

ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا به‌یه‌کده‌نگ دژی بن سه‌لمان و پشتیوانیی سعوودیه‌ن له‌ هێزه‌کانی یه‌مه‌ن

بێرنی سه‌نده‌رز: رێگه‌ ناده‌ین رژێمی دیكتاتۆر و تاوانباری سعوودییه‌ ستراتیژی به‌رپرسیارێتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێمه‌ دیاریی بكات
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا له‌ بڕیارنامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌ پشتیوانیی حكومه‌تی سعوودییه‌ بۆ هێزه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ربڕیی و له‌ بڕیارنامه‌یه‌كی دیكه‌شدا محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ به‌رپرسیی سه‌ره‌كیی كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی زانیوه‌، به‌ڵام ئه‌م دوو به‌یاننامه‌یه‌ هیچ كاریگه‌ریی نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌تی دۆناڵد ترامپ، چونكه‌ تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆیان له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌بووه‌.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دوو بڕیارنامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ ده‌نگی هه‌ردووك حزبی دیموكرات و كۆماریخوازی ئه‌م وڵاته‌ په‌سه‌ندكرا. له‌ هه‌ردووك بڕیارنامه‌شدا سیاسه‌ته‌كانی كابینه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیی په‌یوندیی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ خراونه‌ته‌ به‌ر ره‌خنه‌، به‌ڵام پێناچێت تا ساڵی تازه‌ كه‌ كۆنگرێسی نوێ ده‌ست به‌كار ده‌بێت كۆنگرێسمانه‌كان بتوانن گوشاری زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا.

سه‌رباری ئه‌مانه‌ بڕیارنامه‌كان پیشانده‌ری توڕه‌یی قوڵی سیناتۆره‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر شێوازی په‌یوندییه‌كانی واشنتن له‌گه‌ڵ ریاز. له‌ بڕیارنامه‌كه‌ی یه‌مه‌ندا له‌ كۆی 100 سیناتۆر 49 سیناتۆری دیموكرات و 7 كۆماریخواز ده‌نگی ئه‌رێنیان دا به‌ بڕیارنامه‌كه‌. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ بێرنی سه‌نده‌رز سیناتۆری چه‌پگه‌را و كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان وتیی: رێگه‌ ناده‌ین رژێمی دیكتاتۆر و تاوانباری سعوودییه‌ ستراتیژی به‌رپرسیارێتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێمه‌ دیاریی بكات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.