Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:36

به‌ دابه‌ش کردنی خه‌ڵات پێنجه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ کۆتایی هات

به‌ به‌شداری وڵاتانی ئه‌ڵمانیا ، میسڕ، تونس ، كوێت ، ئه‌رده‌ن، به‌غدا
کوردستان TV
100%

دوێنی شه‌و هه‌ینی ڕێككه‌وتی 14ی12ی2018 له‌ڕێوڕه‌سمێكدا كۆتایی ڕۆژی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ به‌ ئاماده‌بوونی جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و گرووپه‌كانی به‌شداربوو ، شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه‌چوو .

 دوای وتاری سه‌رۆكی فێستیڤاڵ و وتاری جێگری پارێزگاری هه‌ولێر  وه‌كو رێزلێنانێنك له‌ شانۆكارو بیرمه‌ندی عه‌ره‌بی(عه‌بدولكریم به‌رشید) خه‌ڵاتی ئاڵتونی پێش كه‌ش به‌و شانۆكاره‌ مه‌زنه‌ كرا هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا كۆمه‌ڵی ده‌زگای راگه‌یاند كه‌ رۆڵیان هه‌بوو له‌ فیستڤاڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی له‌ هونه‌رمه‌ندان رێزیان لێنرا له‌نێویشیان هه‌ردوو تیڤی (كورستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی) .

لێژنه‌ی دادوه‌ری بڕیاری كۆتایی خۆیان خوێندنه‌وه‌ له‌كۆی هه‌شت نمایشی شانۆیی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ و كوڕ‌، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر‌، خه‌ڵاتی دادوه‌رانی‌ ڕاگه‌یاندرا .

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ له‌ نمایشی شانۆیی (فلانه‌ )بۆ شانۆكار (ئاڵا نه‌جم ) كه‌له‌به‌غداوه‌ به‌شداربوون .

خه‌ڵای باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ بۆ نمایشی‌شانۆیی (له‌چاوه‌ڕوانیی گۆدۆدا) كه‌له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌شداربوون .

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان بۆ (كریستۆف نیكس) بۆ شانۆیی له‌چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا ئه‌ڵمانیا  .

خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ نمایشی شانۆیی ئه‌درینالین بۆ خاتوونی شانۆكار (ئه‌سما موستافا ) كه‌له‌ وڵاتی ئوردنه‌وه‌ به‌شداری فیستیڤاڵه‌كه‌ بوون.

هه‌رله‌و رێوره‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م تیپه‌ به‌شدار بووه‌كان كرا.

شایانی باسه‌ بۆماوه‌ی (5) رۆژ له‌ 10-15/12/2018 به‌ به‌شداری وڵاتانی ئه‌ڵمانیا ، میسڕ، تونس ، كوێت ، ئه‌رده‌ن، به‌غدا له‌گه‌ڵ دووبه‌رهه‌می شاری هه‌ولێر پێنجه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ  فیستڤاڵه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو هه‌رله‌رۆژانی فیشتیڤاڵ چه‌ند پانێڵێك و ۆرك شۆپی شانۆیی ئه‌نجام دران له‌گه‌ڵ بڵاو كرنه‌وه‌ی گۆڤاری (تیاته‌ر)، تاییبه‌ت به‌ شانۆ.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.