دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی ئه‌مریكا یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای هواویی چینیی به‌ناوی مێنگ وانژوو له كه‌ندا ده‌ستگیركرا، حكومه‌تی په‌كینیش له تۆڵه‌ی ئه‌مكاره‌ی حكومه‌تی ئۆتاوا دوو هاوڵاتیی كه‌نه‌دیی له چین ده‌ستگیركردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مێنگ وانژوو به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی كۆمپانیای هوواویی كه كچی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌شه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر و له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی ئه‌مریكا له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ستگیركرا، ئه‌ویش به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی ئێران له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه خرابوونه سه‌ر تاران.
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و كه‌نه‌دای ئاڵۆز كردووه و جاستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ده‌ستگیركرانی دوو هاوڵاتیی كه‌ندیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی چینه‌وه به قبوڵنه‌كراو وه‌سفكرد.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هاوتا كه‌نه‌دییه‌كه‌ی خۆی له واشنتن و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستگیركرانی دوو هاوڵاتییه‌كه‌ی كه‌نه‌دای به قبوڵنه‌كراو و نایاسایی وه‌سفكرد و جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌وان ده‌بێ ره‌وانه‌ی كه‌نه‌دا بكرێنه‌وه و ئێمه داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین تا له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی وڵاتانی دیكه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاویان هه‌بێت.
به‌وجۆره‌ی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاندووه مایكڵ كۆڤریك دیپڵۆماتی پێشوو و راوێژكاری ئێستای گروپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران، له‌گه‌ڵ مایكڵ سپارۆ شاره‌زای راوێژكاریی له بواری كاروباری دارایی و بازرگانیی، رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له چین ده‌ستگیركراون و تۆمه‌تی هه‌ردووكیشیان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چین.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.