Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:26

ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ منبج بمێننه‌وه‌ هێرشیان ده‌که‌ینه‌ سه‌ر

هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر منبج ئاماده‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداریداوه‌ به‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌ منبج بمێننه‌وه‌، ئه‌وا سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر.

ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر منبج ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر له‌م وتاره‌دا سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌: سه‌ربازانی ئێمه‌ توانای به‌رقه‌راركردنی ئاشتییان له‌ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات له‌ناو خاكی سووریادا هه‌یه‌ و ئه‌مریكییه‌كان ده‌بێ رێگه‌مان بده‌ن بۆ ئه‌مه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ یۆرۆ نیوز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.