گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " فەرھاد بەزلە " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه بریتییه له كلیپێك به ناوی " نابینی نابینی" بڵاو كردەوە .
بەزلە ئاشكرایده‌كات كه سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی خزمەتی بەزمانی كوردی و زاراوی كەلھوری و رۆژھەڵات كردووە ، بۆیە وەك ھونەرمەندێكی گۆرانیبێژ ویستوویه‌تی ئەو زاراوەیە زیندوو بكاته‌وه ، ناوبراو وتیشی كاركردن بۆ بەرھەمی ھونەری رەسەنی كوردی ماندووبونێكی زۆری دەوێت، بۆیە ئەم جارەش بە ماندووبوونێكی زۆر بەرھەمێكی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه .
گۆرانیی " نابینی نابینی " تێكست و ئاوازەكەی فولكلۆرە ، بەڵام فەرھاد بەزلە بە بەرگێكی نوێ و ستایلێكی تازە گۆرانییەكەی گوتووتەوە ، شۆڕشڤان شیرۆ كاری دەرھێنانی بۆ كلیپەكە كردووە ، ھەروەھا خاتوو sylvia bazle كاری پرۆدیوسەری كلیپەكەی كردووە .
ئه‌م گۆرانیبێژه لە چەند ساڵی رابردوودا وەك باشترین گۆرانیبێژی كورد بۆ دوو ساڵ لەسەر یەك لە فێستیڤاڵی جیهانی " Big Apple Music Awards " هەڵبژێدراوه ، دادوەرانی ئەو فێستیڤاڵه جیهانییە لەسەر بنەمای ئەوەی بەرهەمەكە بینەرێكی زۆری هەبێت و زۆریش بڵاوبووبێتەوە گۆرانیبێژەكان هەڵدەبژێردرێن، به‌ڵاك " به‌زله " لە نێو 30 هونەرمەند كە كاندید بوون توانی خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ستبهێنێت .
به هه‌مان شێوه " به‌زله " لە فێستیڤاڵێكی هاوشێوەدا بەناوی DAF Bama Music Awards وەك باشترین گۆرانیبێژ هەڵبژێردراو خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێبه‌خشرا .
جێی باسه " فه‌رهاد به‌زله " خەڵكی شاری (كرماشان)ی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە، ھەروەھا وەك گۆرانیبێژێكی كورد بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی جیھانی كردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.