بەهۆی بەربڵاوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یارییە ئەلیكترۆنییەكان ، ڕێژەی سەیركردنی تەلەفزیۆن لەلایەن چینی گەنجان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆمار كردووە .
له راپرسییه‌كدا كه مۆنتەدای ئابووری جیهانی بڵاویكردۆتەوە ، ده‌ركه‌وتووه بەهۆی سەرقاڵیان بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یارییە ئەلیكترۆنییەكان ، گەنجان بەشێوەیەكی بەرچاو وازیان لەسەیركردنی كەناڵەكانی تەلەفزیۆن هێناوە ، هه‌ر بۆیە لە ئێستا ئینتەرنێت بینەری زۆر زیاتر بووە لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆن .
ساڵی رابردوو ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌ركه‌وت ، كاتێك لە ئەمریكا تێچووی هێڵی ئینتەرنێت لە تێچووی كەناڵە تەلەفزیۆنەكان بەرزتر بوویەوە ، مانای وایه ئه‌وانه‌ی بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یارییە ئەلیكترۆنییەكان سه‌رقاڵن ژماره‌یان زیاتره له‌م كه‌سانه‌ی به سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌كان كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، به تایبه‌ت له نێو گه‌نجان .
یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا به ناوی " نێڵسن " ئاشكرایكردووه ، ڕێژەی بینینی تەلەفزیۆن لەسەرتاسەری ئەمریكا بۆ تەمەنەكانی نێوان (18 – 24) ساڵی لەماوەی (24) كاتژمێرێكدا (1:49) بووە، ئەمە لەكاتێكدا ساڵی (2016) ئەو كاتە زیاتر بووە ، بەڵام بۆ تەمەنەكانی (50 – 64) ساڵی ڕێژەكە وەكو خۆی به به‌رزی ماوه‌ته‌وه و هیچ گۆرانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.