له زۆربه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان لۆگۆ هه‌یه و به‌كاردێت ، به‌ڵام تا ئێستا زۆربه‌مان نازانین لۆگۆ چیمان بۆ ده‌كات و بۆچی پێویستمان به لۆگۆ هه‌یه .
دیزاینه‌ری به‌ناوبانگ " پۆڵ رائد " ئاشكرایده‌كات لۆگۆ یەکێکە لەو ئامرازانەی کەمایەی ناسین و شانازییە، بۆیە پێویستە لە باشترین دۆخەکانی دابێت، لە رووی دیزاین و گوزارشتەوە .
لۆگۆ واژووه ، ناسینه‌وه‌یه هه‌روه‌ها هێمای سه‌ربه‌رزیه ، لۆگۆ شتت بۆ نافرۆشێت به‌ڵام ده‌توانێت شتت بۆ بناسێنێت ، هه‌روه‌ها ناتوانێت شتت بۆ بفرۆشێت .
لۆگۆ گرنگی کەمترە لەو بەرھەمەی کە گوزارشتی لێ دەکات، بەڵام گرنگترە لە شێوازەی و چۆنیەتیەکەی ، هه‌روه‌ها شتێكی شتێکی گرنگە ولەوانەیە ببێتە ھەموو شتێکی دامەزراوەکان ، لۆگۆ واتاکەی گوزارشت لە ناخ و کواڵێتی ئەو شتانە دەکات کە بۆی داندراوە، نەوەک بە پێچەوانەوە .
لەسەرەتادا دەبێت بزانیت کە لۆگۆ گوزارشت لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان دەکات، نەوەک ئەوەی کە کۆمپانیا و دامەزراوەکان پێشکەشی دەکەن، ئەمەش کاری سەرەکی لۆگۆیە ، یاسای سەرەکی لە لۆگۆ ئەوەیە کە دەبێت (سادەبێت)، دووربکەوە لە لۆگۆی ئالۆز و دژوار لە تێگەیشتن، چونکە ئەوە مایەی لە ناوبردنی لۆگۆکەیە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.