Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:35

‌تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێکە مردووە

لەگوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحیەی قۆرەتوو
کوردستان TV
#7
100%


لە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێکە مردووە و کەس پێی نەزانیوە.

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەیانی ئەمڕۆ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (15ی کانوونی یەکەمی 2018) لەگوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی هاوڵاتیەک بە ناوی( ب م ق) کە تەمەنی 49 ساڵ بووە دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکە هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار و بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو بە تەنها لەماڵێکدا ژیاوە چەند ڕۆژێکە لەماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە و ئەوان ئاگاداری گیان لەدەستدانی نەبوون.

پۆلیس ئەوەشی خستوەتەڕوو لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین لەسەر هۆكاری گیان لەدەستدانی، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.