بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥.٧ پله به‌پێوه‌ڕی رێخته‌ر، ھه‌رێمی سیچوان باشووری رۆژئاوای چین-ی ھه‌ژاند.
ناوه‌ندی چین بۆ تۆڕه‌كانی چاودێری بوومه‌له‌رزه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له شارۆچكه‌ی شینگ ڤین سه‌ربه شاری ییبین له ھه‌رێمی سیچوان روویداوه.
ھه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بووه‌له‌رزه‌كه به قوڵایی ١٢ كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه.
ھیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی گیانی و مادده‌ی به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ساڵی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ھه‌رێمی سیچوان-ی ھه‌ژاند كه به ھۆیه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٩٣ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.