Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:35

بۆچی پێوه‌ری خێرایی له‌ئۆتۆمبێلدا خێرایی ڕاستی ئۆتۆمبێله‌که‌ پیشان نادات؟

ئه‌و پرسیاره‌ت له‌خۆت كردوه‌
کوردستان TV
100%


هه‌رگیز ئه‌و پرسیاره‌ت له‌خۆت كردوه‌ بۆچی پێوه‌ری خێرایی ئۆتۆمبێل زیاتر له‌خێرایی ڕاستی ئۆتۆمبێله‌كه‌ پیشانده‌دات، بۆ نموونه‌ زۆرترین خێرایی ئۆتۆمبێلێك ده‌گاته‌ (180) كم له‌ كاتژمێرێكدا، له‌كاتێكدا ده‌بینین كه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ری خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نوسراوه‌ (220) كم له‌ كاتژمێرێكدا كه‌ ئه‌وه‌ش زۆر زیاتره‌ له‌ خێرایی ڕاستی ئۆتۆمبێله‌كه‌.

پێوه‌ری خێرایی‌و هه‌ڵخله‌تاندنی بازاڕی
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌، یه‌كێك له‌ شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێل كه‌ پێشتر كارمه‌ندبوه‌ له‌كۆمپانیای (نیسان)ی ژاپۆنی ده‌ڵێت، نهێنی له‌بونی ئه‌و خێراییه‌ ناڕاسته‌ له‌سه‌ر پێوه‌ری خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان بریتیه‌ له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و به‌لاڕێدابردنی كڕیارانی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌ویش بۆ ڕاكێشانی زیاتری كڕیار‌و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان.
هاوكات ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌(80%)ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌كان ناتوانن خێرایی (170) كم له‌كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕێنن، چونكه‌ خێرایی ڕاستی ئۆتۆمبێله‌كه‌ زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ری خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان هه‌یه‌، هاوكات تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ بگرن كه‌ له‌كاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌خێرایی (220)كم له‌كاتژمێرێكدا ده‌ڕۆن.
وتوشیه‌تی:"ئه‌و فێڵه‌ی كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كڕیاران‌و هه‌وادرانی ئۆتۆمبێل قایل بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان خێراییه‌كی زۆری هه‌یه‌‌و بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیش هێزێكی ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌ ئه‌ویش له‌پێناو زیاتر فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كان".


سه‌رچاوه‌  - Traffic Fm

شوان عه‌زیز
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.