ئەو فاكتەرانەی ڕۆڵیان هەیە لە سەر زیادبوونی مەترسی و سەرهەڵدانی نەخۆشی ترسناكی شێرپەنجەی مەمك بریتین لە:
1. بەساڵاچون، گەورەترین فاكتەرەو دەركەوتووە كە لە 75% ی ئەو ژنانەی كە شێرپەنجەی مەمكیان هەیە تەمەنیان لەسەروو 55 ساڵەوەیە.
2. ئەگەر حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك لەناو خێزانەكەدا هەبێت بەتایبەت وەك: دایك، داپیرە، پور، یان یەكێك لە خوشكەكان.
3. ئەو ژنانەی كە پێش تەمەنی 12 ساڵی سوڕی مانگانەیان دەستپێكردووە یان لە سەروو تەمەنی 55 ساڵەوەن و سوڕی مانگانەیان وەستاوە.
4. ئەو ژنانەی هیچ منداڵیان نەبووەو ئەو ژنانەیش لەتەمەنێكی گەورەدا منداڵیان بووە.
5. ئەو ژنانەی چارەسەری هۆرمۆنی ئەسترۆجینیان (Estrogen) بەتەنیا یان لەگەڵ پڕۆجیستیرۆن (progesterone) وەر گرتوە.
لەوانەیە شێرپەنجەی مەمك تووشی هەر ژنێك ببێت بێ ئەوەی هیچ لەو فاكتەرانەی سەرەوەی هەبێت. بەڵام وەرزشكردن، شیردانی سروشتی، نەخواردنەوەی ماددەی كحولیی و جگەرەنەكێشان مەترسی توشبوون بەنەخۆشییەكە كەمدەكەنەوە.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.