رۆژی شه‌ممه 2018/12/15 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بوون:
1- هیچ یانه‌یه‌ك بۆى نییه له ده‌ره‌وه‌ى شار و پارێزگهكهى خۆى یارى ئه‌نجام بدات، ته‌نیا به بڕیارى گواستنه‌وه و سزادان نه‌بێت.
2- ئاگادارى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته شوێنى تایبه‌ت و شیاو بۆ میدیاكارانى وه‌رزشى دابین بكەن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت كامێرامان و رۆژنامه‌نووسان له نێو یاریگه ئاماده‌بن، ته‌نیا فۆتۆگرافه‌رى وه‌رزشى رێگه پێدراون له نێو یاریگه بن، به مه‌رجێك له پشت گۆڵهكان جێگیر ده‌بن.
3- له یارى نێوان خانه‌قین و خاك له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى ره‌خنه گرتن و ناڕه‌زایی له بڕیارى ناوبژیوان له لایه‌ن (ئاراس حوسێن) راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى خانه‌قین بڕیاردرا به:
• یاوه‌رى نه‌كردنى تیپه‌كه‌ى له یارى داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- ئاگادارى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانى داهاتووى نێو یاریگه‌ى خۆیان، به شێوه‌یه‌كى جوان و شایسته ژووره‌كانى سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ستافى ناوبژیوانان ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كانیان بۆ یاریگه‌یه‌كى دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
5- بڕیاردرا به زیادكردنى (3) سێ یاریزان له لیستى ناوى یاریزانانى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان، واته لیستى یاریزانان ده‌بێته (28) یاریزان، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم جێبه‌جێ نابێت.
6- ئاگادارى سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و ستافى ناوبژیوانانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پێش ده‌ستپێكردنى یارییه‌كان به وردى پشكنین بۆ یاریزانان بكه‌ن له هه‌ر شتێك، كه ببێته هۆى برینداركردنى یاریزانان به تایبه‌ت (نینۆك) ـى یاریزانان، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ یاریزانانى یه‌ده‌گ بكرێت، كاتێك دێنه نێو یاریگه و یارى ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.