ئەمڕۆ یەكشەممە 16/12/2018 رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی پەیامنێری دێرینی رۆژنامەی خەبات له كاتی دهوامی فهرمی له ئۆفیسی رۆژنامهی خهبات كۆچی دوایی كرد.
سەید محەمەد سەروچاوەیی رۆژنامەنووس و پەیامنێری دێرینی رۆژنامەی خەباته له دوای ساڵی 2006وه له رۆژنامهی خهبات كاری رۆژنهمهنووسی بووه له دهڤهری راپەڕین، تەمەنی 50 ساڵ بوو ئهمرۆ له كاتی دهوامی فهرمی له بارهگای رۆژنامهی خهبات بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد .
هەر ئەمڕۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر، لەلایەن هەڤاڵ و هاوكارانی ڕۆژنامەی خەبات تەرمەكەی بۆ سەروچاوە بەڕێ كرا و لە گۆڕستانی سەروچاوە بهئامادهبوونی خزم و كهسیوكاری بەخاك سپێردرا.
سەید محەمەد سەروچاوەیی یەكێك بوو لەو پەیامنێرە ماندوونەناسانەی رۆژنامەی خەبات، كە ساڵانێكە بە هەواڵ و راپۆرت و بەدواداچوونەكانی لەو دەڤەرە راپۆته ههواڵهكانی دەوڵەمەندتر كردبوو، دوایین بەدواداچوونی رۆژنامەنووس سەید محەمەد سەروچاوەیی لە رۆژنامەی خەبات بە مانشێتی (مەترسی و شكەساڵی لەسەر كشتوكاڵ نەماوە) چەند رۆژێك بەر لە ئێستا لە رۆژنامەی خەبات بڵاوبۆتەوە و ئەمڕۆ خوالێخۆشبوو لەنێو ئۆفیسی سەرەكی رۆژنامەی خهبات باری تەندروستی تێكچوو و بەپەلە لەلایەن هاوكارانی گەیەندرایە نەخۆشخانە لەوێ گیانی سپارد.
شیاوی باسە بەپێی راپۆرتی پزیشكی، سەید محەمەد سەروچاوەیی بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە.
ناوبراو یەکێک بوو لە شانۆکارە دیارو بەتواناکانی ساڵانی هەشتاو نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، رۆڵێکی بەرچاوی لەبواری هونەری کۆمیدیای تراژیدی لە سنووری راپەڕین هەبووە.
سەید محەمەد سەروچاوەیی، خێزانداره و خاوهنی حهوت منداڵهو دوو كوڕ و پێنج كچ، تاقانهی یهك خوشكه.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.