Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 12:23

قایمقامیەتی هەولێر: ژمارەیەک مێردمنداڵمان دەستگیرکردووە

ویستویانە لە ڕێگەی سیناریۆکردنەوە پارە لە خەڵک وەربگرن
کوردستان TV
#7
100%

قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک مێردمنداڵ دەستگیرکراون کە ویستویانە لە ڕێگەی سیناریۆکردنەوە پارە لە خەڵک وەربگرن.

قایمقامیەتی‌ قەزای‌ ناوەندیی‌ هه‌ولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو مێرد منداڵانە ژمارەیان پێنج کەس بوون و  لەلایەن پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی قایمقامیەتی هەولێرەوە دەستگیرکراون.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا قایمقامیەتی هەولێر ئەو تۆمەتی ڕوونکردوەتەوە کە مێردمنداڵەکانیان پێ دەستگیرکرووە و ڕایگەیاندووە ئەو مێرد منداڵانە ماوەیەکە سیناریۆ لەسەر شەقامەکان دەکەن، ئەویش بە هەڵگرتنی قاپی هەنار و بنێشت و شتی تر کە لە دەستی خۆیانی بەردەدەنەوە، بۆ ئەوەی سۆزی خەڵک و شۆفێران بجوڵێنن و پارەیان پێ بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.