وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین رایگەیاند دەستیان بە سەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەردا گرتووە و شەش کەسیش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا محهمهد فازیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگەیاند: لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین، و یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و بەشی ماددە هۆشبەرەکان ، دەستیانگرتووە بە سەر بڕی 450 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشە.
ڕاشیگەیاند، لە چالاکیەکی دیکەدا لە ناو باخێکدا لە گوندێکی سەر بە قەزای پشدەر توانرا دەست بە سەر 770 دەنک حەبی ترامادۆڵی 200 میللی گرامیدا بگیرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند، لە گەرەکی هەنارۆکی قەڵادزێ دەستیان بە سەر بڕی 480 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری شیشەدا گرتووە، و لە چالاکیەکی دیکەدا بە هاوکاری یارەدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، توانرا دەست بەسەر 14 گرام شیشە و 200 دەنکە حەبی ترامادۆڵدا بگیردرێت.
روونیشیکردەوە، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون، تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 45 ساڵە و تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە ئێستاشدا بە پێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەکان پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.