هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " ئه‌یوب عه‌لی و بڵند عه‌بدولڵا " له ئێستادا له شاری هه‌ولێر سه‌رقاڵی كاركردن و ئاماده‌كارین بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی تازه‌ن به شێوه‌ی دوێت .
ئه‌م 2 هونه‌رمه‌نده نزیكەی مانگێكە دوور لە چاوی میدیا و ڕاگەیاندنكاران لە هەولێر كاری وێنەگرتنیان بۆ كلیپە نوێیەكەیان دەست پێكردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوی بكەنەوە .
پێشتر ئه‌م دوو گۆرانیبێژه گۆرانی دوێتیان لەگەڵ هیچ كەسێكی دیكه بڵاو نەكردووەتەوە ، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م كلیپه تازه‌یان بینه‌رێكی به‌رچاوی هه‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.