Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 15:50

له‌ ئه‌مریکا داریوش ئیقبالی خه‌ڵات ده‌کرێت

رێكخراوێكی‌ گه‌نجانه‌ی‌ جیهانییه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ویلایه‌تی‌ لۆس ئه‌جلوس له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ، هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێران‌ و جیهان " داریوش ئیقبالی‌ " له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ گه‌نجان بۆ مافی‌ مرۆڤ خه‌ڵات ده‌كرێت .

له‌ كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه‌  له‌ مه‌راسیمێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ " داریه‌ش " هونه‌ره‌كه‌ی‌‌ وچالاكییه‌ مرۆییه‌كانی‌ بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ته‌رخانكردووه‌ به‌رامبه‌ر مافه‌كانی‌ مرۆڤ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ نێوده‌وده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ ساڵی‌ 2018 پێبه‌خشراوه‌ .

ئه‌م رێكخراوه‌  " سه‌نته‌ری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ گه‌نجان بۆ مافی‌ مرۆڤ " رێكخراوێكی‌ گه‌نجانه‌ی‌ جیهانییه‌ و گرنگی‌ به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ ده‌دات كه‌ چالاكییه‌كانیان ته‌رخانكردووه‌ بۆ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ، رێكخراوه‌كه‌ له‌ سالی 2001 له‌لایه‌ن دكتۆره‌ (ماری شاتلورت)ه‌وه‌ له‌باشوری‌ ئه‌فریقیا دامه‌زراوه‌ .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.