لە دوای خیانه‌تی 16 ئۆکتۆبەر دوای ساڵێک و دوو مانگ لە داخستنی، جارێکی دیکە رێگای نێوان زومار - دهۆک ده‌كرێته‌وه.
دوای کردنەوەی رێگای سحێلا - شەنگال، رێگای نێوان دهۆک - زومار کرایەوە بەمەش رێگای دوو کاتژمێر بۆ نیو کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.
ئەو رێگایە لەلایەن هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی داخرابوو، بەڵام بە هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان جارێکی دیکە ئەو رێگایە ده‌كرێته‌وه.
ئێستا له سنووری دیوی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانی هێزه عێراقیه‌كانن ئه‌وانیش لای خۆیان رێگا بكه‌نه‌وه، هێزه عێراقیه‌كان رایانگه‌یاندوو ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه له‌م هه‌فته‌یه ئه‌م رێگایه ده‌كاته‌وه.
لە دوای خیانه‌تی 16 ئۆکتۆبەر، ئەو رێگایە لەلایەن هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی داخران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.