به‌هۆی خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌ر له سنوورى كه‌ركووك كونكردنی بۆرییه‌كانی نه‌وت لە حاڵەتەوە بووه‌ته دیارده.
پۆلیسی ئیتیحادیی عێراق رایگه‌یاند كه توانیویانه رێ بگرن له دزینی نه‌وت له یه‌كێك له بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له وێستگه‌ی جه‌مبور به‌ره‌و كه‌ركووك.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه، له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، له چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا، هێزه‌كانى پۆلیسی كۆمپانیای نه‌وتى باكوور دزییه‌كى نه‌وتیان ئاشكرا كردووه، كه به بۆریی نه‌وت له‌نێوان کێڵگه‌ى نه‌وتى جه‌مبووری باشوور بۆ ناو سه‌ربازگه‌یه‌كى گرووپی میلیشیاكانى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبی له سنوورى ناحیه‌ى تازه‌ى سه‌ر به كه‌ركووك ده‌یدزن.
هێزێكی فه‌وجی (2)ی سه‌ربه لیوای (19)ی پۆلیسی ئیتیحادی توانیویانه له یه‌كێك له بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له كێڵگه‌كانی جه‌مبوره‌وه به‌ره‌و كۆگاكانی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، بۆرییه‌كی قاچاخ بدۆزنه‌وه كه له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبی، هه‌ر له هه‌مان سنوورى کێڵگه‌ى نه‌وتى جه‌مبوور بۆرییه‌كى دیكه‌ى نه‌وتیان كون كردبوو و نه‌وته‌كه‌یان ده‌فرۆشت و پاشان دابه‌شی سه‌ر چه‌كداره‌كانیان ده‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.