سه‌رباری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان لایه‌نه‌كانی جه‌نگی یه‌مه‌ن، به‌ڵام هه‌ردووك لایه‌ن ده‌ستیانكرد به جه‌نگی خوێناویی و بۆردومانی چڕ له به‌نده‌ری ستراتیژیی حوده‌یدییه.
دوای ئه‌وه‌ی كه سێ رۆژ به‌سه‌ر ئاگربه‌سته سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی نێوان حوسییه‌كان و هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌مه‌ن تێپه‌ڕیی، به‌ڵام به‌نده‌ری حوده‌یدییه هێشتاش هه‌ر له‌ژێر ئاگری جه‌نگی ئه‌م دوولایه‌نه ماوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی دانیشتووانی به‌نده‌ری حوده‌یدییه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه‌ی حوسییه‌كان و بۆردومانی چڕی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه بیستراوه، گه‌رمه‌ی جه‌نگه‌كه‌ش له شه‌وی رابردوودا بووه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی لایه‌نگری حكومه‌تی یه‌مه‌ن وتوویه‌تیی: به‌درێژایی ئه‌م جه‌نگه‌ی دوایی 29 كه‌س كوژرراون كه 22 له‌وان چه‌كدارانی حوسیی بوون، هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیی ژماره‌ی كوژراوانی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.