كاترینا گه‌ری هاووڵاتی فیلیپینی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، وه‌ك شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مساڵ پێشبڕكێی شاجوانی جیهان له بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا كاترینا گه‌ری به‌سه‌ر ركابه‌ڕه‌كانیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به‌م شێوه‌یه نازناوی میس وۆرڵدی ئه‌مساڵی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد.
هه‌روه‌ها له‌و پێشبڕكێیه‌دا تامارین گرین له ئه‌فریقای باشوور پله‌ی دووه‌م و ستێفانی گۆتێرێز له ڤه‌نزوێلا، پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
شاجوانی ئه‌مساڵی جیهان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی دیمی لی نێل پێترۆس شاجوانی ساڵی 2017 كه ئه‌ویش خه‌ڵكی ئه‌فریقای باشووره.
ئافره‌تانی به تاوانا ناونیشانی پێشبڕكێی شاجوانی ئه‌مساڵی جیهان بوو له كه تێیدا حه‌وت ئافره‌ت وه‌ك لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌ركی ده‌ستنیشانكردنی شاجوانیان ده‌بینی، كه به‌شێكیان بازرگان و دیزاینه‌ری مۆده و به‌شێكیشیان شاجوانی پێشتری ئه‌و پێشبڕكێیه بوون.
كاترینا ئه‌لیزا ماگنایۆن گه‌ری پێشتر وه‌ك پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی و مۆدێلینگ و ئه‌كته‌ری سینه‌ما كاری كردووه و چواره‌م هاووڵاتی فیلیپینی یه كه نازناوی شاجوانی جیهان به‌ده‌ست دێنێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.