حكومه‌تی سعوودیه بڕیارنامه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به پشتیوانیی سه‌ربازیی له یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها ناساندنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌ك به‌رپرسیی كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی ئیدانه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی رابردوو بڵاویكردووه‌ته، رایگه‌یاندووه: پاشایه‌تیی سعوودیه تازه‌ترین هه‌ڵوێستی كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا ئیدانه ده‌كات كه له‌سه‌ر بناغه‌ی بانگه‌شه‌ی بێبنه‌ما داڕێژراون و به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌مكاره ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆیی ئێمه‌دا.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دوو بڕیارنامه‌ی په‌سه‌ند كرد كه له یه‌كێكیاندا محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه وه‌ك به‌رپرسی سه‌ره‌كیی له كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی ناسێنراوه، هه‌روه‌ها له بڕیارنامه‌كه‌ی دیكه‌شدا یاسادانه‌ران خوازیاری ئه‌وه بوون كه ئه‌مریكا كۆتایی بهێنێت به پشتیوانیی سه‌ربازیی له هاوپه‌یمانان به رێبه‌رایه‌تیی سعوودیه كه له دژی حوسییه‌كان پێكهاتووه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.