Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:25

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: ترامپ وتوویه‌تیی گولن راده‌ستی ئه‌نقه‌ڕه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌

ترامپ له‌م دیداره‌دا به‌ ئه‌ردۆغانی وتووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی" ئێف بی ئای " ده‌رباره‌ی فایلی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی بینیوه‌
کوردستان TV
100%

مه‌ولود چاووش ئۆغڵوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ په‌راوێزی كۆنفڕانسی ده‌وحه‌ له‌ قه‌ته‌ر وتیی له‌كاتی دیداری ترامپ و ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وتوویه‌تیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستی حكومه‌تی توركیا ده‌كرێته‌وه‌.

چاووش ئۆغڵو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ترامپ له‌م دیداره‌دا به‌ ئه‌ردۆغانی وتووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی" ئێف بی ئای " ده‌رباره‌ی فایلی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی بینیوه‌.

راگه‌یاندنه‌كانی توركیاش به‌خێرایی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و رۆژنامه‌ی " سی ئێن ئێ تورك " له‌سه‌ر زاری ترامپه‌وه‌ نووسیبووی: ماوه‌یه‌ك  به‌ر له‌ ئێستا " ئێف بی ئای " فایلێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی خسته‌ به‌رده‌مم كه‌ تیایدا فه‌تحوڵڵا گوله‌ن خۆی له‌ دانی باجی دارایی دزیوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیاش سه‌باره‌ت به‌ راده‌ست كردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ توركیا نووسیویه‌تیی كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگترین پرسی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.