حكومه‌تی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه به‌دوای رێكارێكدا ده‌گه‌ڕێت تا گرێبه‌ستێكی فرۆشی چه‌ك به حكومه‌تی سعوودیه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه پێشتریش ئۆپۆزیسۆن و چالاكانی مافی مرۆڤی كه‌نه‌دا ناكۆك بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م گرێبه‌سته.
جاستین ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه پێشتریش وتبووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی 15 ملیار دۆلاریی فرۆشی چه‌ك به‌بێ بژاردن و پێدانی سزای ماددیی دژواره.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌م گرێبه‌سته‌ی فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووی كه‌نه‌داوه له‌گه‌ڵ ریاز واژۆ كرابوو.
ترۆدۆ له نوێترین هه‌ڵوێستدا سه‌باره‌ت به‌م گرێبه‌سته وتیی: ئێمه میراتگری گرێبه‌ستێكی 15 ملیار دۆلاریین كه له‌لایه‌ن ستێفان هارپه‌ر واژۆكراوه و ئه‌م گرێبه‌سته ناچارمان ده‌كات پابه‌ندین به فرۆشی ئۆتۆمبیڵی زرێپۆش به سعوودیه.
سه‌رۆك وه‌زیران كه‌نه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی تاوتوێی جۆر و شێوازی مۆڵه‌ته‌كانی هه‌نارده‌كردنه تا به‌ڵكو بتوانن له‌م رێگه‌یه‌وه گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ یۆرۆ نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.