Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 17:06

پیاوێک و ژنێکی بێ هۆش دەستگیرکران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ژن و پیاوێك بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركران.

ڕۆژی 15ی 12ی 2018 ، كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش ئاگاداركرایەوە لەبوونی ژنێكی بێ هۆش لەنزیك مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ بەناوی (ه، ف، ج) لەدایكبووی (1983) بەڕەگەز عەرەب، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس ژنەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا و دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت ماددەی هۆشبەری لەجۆری (ئەمیڤیتامین)ی بەكارهێناوە بۆیە بەبڕیاری  دادوەر و بەپێی مادەی 14لە یاسای هۆشبەر دەستگیركرا .
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردوو ووتەی تۆمەتباری ناوبراو وەرگیرا توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی تر لە ڕەگەزی نێر بەناوی (ش، م، ع) لەدایكبووی 1982 كە كوردە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیربكرێت .
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشەوە پەڕاوی لێكۆلینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.