Erbil 38°C یەکشەممە 16 ئاب 17:05

دوو شاخەوان لەژێر 20 پلەی ژێر سفری سەدی شەوێک لەسەر لوتکەی هەڵگورد مانەوە

چیای هەڵگورد 3607 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بە یەكەمین لوتكەچیای عێراق و هەرێمی كوردستان دادەندرێت
کوردستان TV
100%


رۆژی 16-12-2018 دوو شاخەوان لە بەرزی سێ هەزار مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا و لەژێر 20 پلەی ژێر سفری سیلیزی، شەوێك لە چیای هەڵگورد مانەوە و بۆ رۆژی دواتر بە سەلامەتی گەڕانەوە.

سالار چۆمانی كە شاخەوانێكی كوردە لەگەڵ یاریزانی شاخەوانی وڵاتی بەریتانیا بەناوی ئەندی كە تایبەت بۆ هەڵگەڕان بەسەر لوتكەی هەڵگورد سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەسەر لوتكەی هەڵگورد هەڵگەڕان و شەوێك لەناو بەفری ئەم لووتكە چیایە مانەوە.

سالار چۆمانی كە ئەندامی گروپی شاخەوانی هەڵگوردە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی كوردستان تی ڤی رایگەیاند: "ئێمە رۆژی یەكەم كەمپمان لەناوەڕاستی لوتكە چیاكە دامەزراند و پلەی گەرمی لە شەوەدا گەیشتە 20 پلەی ژێر سفری سەدی، ئێمەش لە كەشێكی سارد و خۆشی ناوچەكە خەوتین و بۆ رۆژی دواتر گەیشتینە سەر لوتكەكە و چەند گرتە ڤیدیۆیەك و وێنەیەكمان بۆ یادگاری تۆمار كرد".

چۆمانی گووتیشی: " ئێمە وەك گرووپی شاخەوانی هەڵگورد لە بەرنامەماندایە ئەمساڵ فیستیڤاڵێك ساز بكەین بۆ راكێشانی گەشتیاری زستانە بۆ ناوچەكەمان (دەڤەری باڵەكایەتی) چونكە ناوچەكە بۆ گەشتیاری زستانە زۆر لەبارە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هاورییمان بكەن".

لوتكە چیای هەڵگورد 3607 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بە یەكەمین لوتكەچیای عێراق و هەرێمی كوردستان دادەندرێت و ساڵانە لە هەموووەرزەكان گەشتیار و شاخەوانێكی زۆری ناوەخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەردانی دەكەن بەتایبەتی لە وەرزی سەرما و زستاندا گەشتیاری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن.


كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.