وەزیری شارەوانی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاری جدیمان كردووە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی پارچە زەویان وەرنەگرتووە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەربدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی پارچە زەوی سوودمەندبن، له باره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانیش گوتی: ئێمه له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامین، ئه‌و به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستمانه هه‌ر پرۆژیه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری پێویستی پێ بێت ئێمه ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن.
وەزیری شارەوانی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاری جدیمان كردووە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی پارچە زەویان وەرنەگرتووە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەربدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی پارچە زەوی سوودمەندبن و لە داهاتوویەکی نزیکدا پێیان بدرێت.
لە ڕێوڕەسمی به‌رزراگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان، نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند: پێشتر ھەندێك پێشمەرگە پارچە زەوییان وەرگرتووە، بەڵام لیستی دیكەمان ھەیە و كاری جدیمان لەسەر كردووە، بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات و ئەوانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، چەند پڕۆژەیەكی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كەسوكاری شەھیدان لە بواری جێبەجێكردن دان و، ھەركاتێك تەواو بوو دابەش دەكرێن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری له باره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان گوتی: ئێمه له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامین، ئه‌و به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستمانه هه‌ر پرۆژیه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری پێویستی پێ بێت ئێمه ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردن، ناوه به ناوه‌ش ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رده‌گرین، بۆ نموونه ئاوه‌ڕۆیه هه‌ندێ شه‌قام هه‌یه پێویستی به قیرتاو هه‌یه به‌رده‌وامیش ده‌بین و نه‌وه‌ستاوین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.