ئەمساڵ ژمارەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی لە سنووری پارێزگای ھەولێر رووی لە زیادبوون كردووە، ئهمهش بە پێی ئاماری دەزگای گشتی كاروباری مینی هەولێر.
جەمال جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای كاروباری مینی ھەولێر بە ماڵپهری كوردستان تیڤی راگەیاندووه: رێژەی قوربانیانی ئەمساڵی مین و تەقەمەنییەكان بەراورد بە پارساڵ زیادی كردووە، بەجۆرێك ئەمساڵ 13 قوربانی مین و تەقەمەنیمان هەبووە، كە حەوت لەوانە گیانیان لەدەستداوە و شەش كەسی دیكەیش كەمئەندام بوونە، لەكاتێكدا ساڵی پار دە قوربانی مین و تەقەمەنیمان هەبوو.
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای كاروباری مینی ھەولێر، گووتیشی: لە سنووری پارێزگای هەولێر لەمساڵدا رووبەری 297 هەزار و 763 مەتر دووجا زەویمان لە مین و تەقەمەنییەكان پاككردۆتەوە و نزیكەی 2 هەزار و 832 پارچە مین و تەقەمەنیمان لەناو ئەو كێڵگانە هەڵگرتۆتەوە، بەردەوامیش تیمەكانمان خەریكی پاكسازیی مینن لە سنوورەكە، بەتایبەتی سنووری دەڤەری باڵەكایەتی كە بە سەختترین ناوی بەمینچێندراو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دادەندرێت.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.